ھاوڵاتیان باسی بومەلەرزە بەھێزەکەی کەلار دەکەن

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، کاتژمێر 2:25 خولەک بومەلەرزەیەکی بەھێز بە گوڕی 4.4 پلەی رێختەر لە گەرمیان رویدا و بەئاسانی ھەستی پێکرا، ھاوڵاتیەکیش دەڵێت،”خەڵکی کۆڵانەکەمان لەترسا ھاتبونە دەرەوە”.

جەماڵ ئیبراھیم، ھاوڵاتیەکی دانیشتوی قەزای کەلارە بە 964ى وت،”دانیشتبوم نان بخۆم بە خێزانم وت بومەلەرزەیە، باوەڕی پێم نەکرد کاتێک رۆشتە کۆڵان دراوسێکانمان لە ترسا ھاتبونە ناو کۆڵانەکە”.

ھاوڵاتیەکی دیکە دەڵێت،”ھەستم بە بومەلەرزەکە کرد بەھێز نەبوو، بەڵام دراوسێکەمان وتی زۆر بەھێز بووە”.

عەزیز ئەحمەد، لەگەڵ ھاوڕێکانی دانیشتوە و بە 964ى وت،”کاتی بومەلەرزەکە لە مزگەوت بوم، مزگەوتەکە زۆر بەقوەت لەرزیەوە خەڵکی ھەموی ھەستی پێکرد، بەڵام کەس نەترسا و رامان نەکرد”.

بوومەلەرزەیەکی بەهێز گەرمیانی هەژاند

بوومەلەرزەیەکی بەهێز گەرمیانی هەژاند