ئاوی خواردنەوەیان مەترسی لەسەرە
پڕۆژەی ئاوی خورماتوو بۆی نایە و ناوبەناو بەشێکی رۆدەچێت
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
پڕۆژەی ئاوی خورماتوو بۆی نایە و ناوبەناو بەشێکی رۆدەچێ، چەند رۆژێکە چاڵێکی گەورە بە تەنیشتییەوە دروستبووە و مەترسی بۆ سەر پیسبوونی ئاوی خواردنەوە ماڵان دروست کردووە.
پڕۆژەکە بەلای نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی و ماڵاندا تێپەڕدەبێت، عەلی حەسەن بەڕێوەبەری سەرچاوە ئاوییەکانی خورماتوو بە 964ـی وت، “هەر لە سەرەتای دروستبوونی پڕۆژەکەوە، چەند جارێک ئەملاولای رۆچووە و چاڵی گەورە لە تەنیشتییەوە دروستبوون، تا ئێستاش هۆکارەکەی بەوردی نەزانراوە و هەرکەسەو شتێکی لەبارەوە دەڵێت”.
چاڵەکەی ئەمجارەشیان بەکاتی پڕکردووتەوە، بەڵام وەک عەلی حەسەن دەڵێت، ئەگەر بەباشی چارەسەر نەکرێت و چاڵەکان هەروا بمێننەوە، ئاو دەچێتە ژێر چەند ماڵێکی دەورووبەری پڕۆژەکە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری