رۆیشتەوە سەروو 60 دۆلار

نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە

شۆڕش قادری

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کرد، ئەمڕۆ کەمێک بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک رۆیشتەوە سەروو 60 دۆلار.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18.12.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 60 دۆلار و 0.04 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی 0.60٪ بەرزبووەتەوە.

هەروەها یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێكساسـیش بە 56 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش نرخەکەی 0.72٪ بەرزبووەتەوە.

بارودۆخی سیاسی و ئاسایش لە جیهاندا وایكردووە کە داواكاری لەسەر نەوت كەمتر ببێتەوە، ئەمەش وای كرد لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت دابەزین بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.