هەواڵەکان

گۆڕستانێکی دیکەش شێوێندرا

ژووری هەواڵ

خەریکە شێواندنی گۆڕستانەکان لە هەرێمی کوردستان لە حاڵەتەوە دەردەچێت و دەبێتە دیاردە، بەشێوەیەک لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا لە هەولێر و قەزای کۆیە دوو حاڵەت هەبووە و سێیەمین حاڵەتیش کە دوێنێ بووە لە شەقڵاوە گۆڕستانێکی ماسیحییەکان شێوێندراوە.

ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای کوردستانە و لە چەندین چالاکی جیاواز لە شارەکانی هەرێم، زۆرترین ئاڵا بەشێوازی جۆراوجۆر بەکارهێندراون، لە هەڵەبجە چالاکییەک بەو بۆنەیەوە رێکخرابوو ئاڵایەکی 132 مەتر درێژی بەکارهێندرابوو، کاتێک پەیامنێری 964 لە سەرپەرشتیاری چالاکییەکەی پرسی ئەویش پێیوت کە ئەمساڵ بە پێویستیان زانیوە یادکردنەوەی رۆژی ئاڵا بە ساڵیادی لەدایکبوونی پێشەوا قازی محەمەد ببەستنەوە کە 132 ساڵ لەمەوبەر بووە، بەو پێیەش لە ساڵی 1945 و لەهەمان ئەو رۆژەدا ئاڵای کوردستان بە فەرمی لەلایەن پێشەوا قازی هەڵکراوە.

چەند رۆژێکی کەمی ماوە وەرزی زستان دەستپێبکات، بەڵام حاجی ئۆمەران ئەوە نازانێت هەر بەفری لە هەگبەدابێت دەیبارێنێت، جا هەر بەفر نییە بەڵکو بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لەو ناوچە سنوورییە، شەختە و بەستەڵەکیش دروست بووە و ئەمەش بۆ شۆفێران بووەتە جێگەی مەترسی.

ئازار و برینەکانی چەمچەماڵ بەهۆی کارەساتی ئەو لافاوەی رووبەڕووی بووەوە بە ئاسانی ساڕێژ نابێت، ئەوەتا هاوڵاتیانی ناوچە جیاوازەکانیش بەهەستکردنیان بە بەرپرسیارێتی بەردەوام هاوکارییەکانیان دەگەیەننە ئەو شارە.