باشترین هاندەری وەرزشی لە جیهان

هاندەرانی زاخۆ چۆن خەڵاتەكەیان بردەوە؟

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ، هاندەرانی زاخۆی وەك باشترین هاندەری وەرزشی بۆ ساڵی 2025 دەستنیشان كرد و خەڵاتی ئەمساڵی باشترینیان پێشكەش دەكات.

ئێوارەی ئەمڕۆ كاتژمێر 8:00 لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ ئاهەنگی خەڵاتەكانی زە بێست پێشكەش دەكرێت، كە فیفا ئەنجامی دەدات و لە ئێستاشەوە زاخۆ خەڵاتەكەی بەدەستهێناوە.

خەڵاتەكە چۆن بەدەستهات؟

لە 13.5.2025 لە یاریی زاخۆ و حدوود لە خولی ئەستێرەكانی عێراق، هاندەرانی یانەی زاخۆ لە یاریگەی خۆیان هەزاران بووكەڵەیان فڕێدایە ناو یاریگە، وەك پاڵپشتی بۆ منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە.

ئەم دیمەنە بووە جێی سەرنجی هەموو عێراق و ناوچەكە، دواتر ڤیدیۆی دیمەنی هەڵدانی بووكەڵەكان بۆ فیفا نێردرا، بەمەش چووە ناو ركابەری بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەر.

تا 28ی مانگی رابردوو هەموو كوردستانیان دەنگیان دا، هاوڵاتی و بەرپرسانی كوردستان و عێراق، كوردانی پارچەكانی دیكەی كوردستان،

كوردانی تاراوگە و بەشێك وڵاتانی دەوروبەر.

ئەمڕۆش فیفا رایگەیاند هاندەرانی زاخۆ یەكەمن و ئەمشەویش خەڵاتەكە وەردەگرن.

 زاخۆ گەیشتنە لوتکەی جیهان؛ خەڵاتی

 زاخۆ گەیشتنە لوتکەی جیهان؛ خەڵاتی "باشترین هاندەر"ـی فیفاى بردەوە