نووسراوێکی پارێزگای سەڵاحەدین رەتکرایەوە
کار لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی زەوی جوتیارانی چەند گوندێکی دوزخورماتوو دەکرێت
فەرهاد حەسەن
لیژنەی مادەی 140 لە پەرلەمانى عێراق کار لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی زەوی جوتیارانی چەند گوندێکی دوزخورماتوو دەکات و بۆ ئەم مەبەستەش نووسراوێکی پارێزگای سەڵاحەدین رەتکرایەوە کە ئاماژەی بەوەکردبوو کە یاسایی پوچەڵکردنەوەی بڕیارەکانی بەعس، زەوی گوندەکان ناگرێتەوە.
د. شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی لیژنەی مادەی 140 لە پەرلەمانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی لەگەڵ جوتیارانی سنوری دوزخورماتوو کۆبووەتەوە، لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی زەویوزاریان بەتایبەتیش لە گوندەکانی ئەلبوسەباح و تەپەسەوز نوسراوێکیان بەژمارە 40 لە 4.10.2025 ئاڕاستەی وەزارەتی کشتوکاڵ کرد بەوەی نوێکردنەوەی گرێبەستی هاوردەکان راگرێت و نوێنەکرێتەوە، چونکە ئەو ناوچانە سنووری مادەی 140.
ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێچەوانەی نوسراوی کشتوکاڵی پارێزگای سەلاحەدین کە دەڵێت ئەو زەویی و ناوچانە بڕیارەکانی مادەی 140 و بڕیاری ژمارە 29ـی لیژنەی شؤن شمال و یاسایی پوچەڵکردنەوەی بڕیارەکانی بەعس نایانگرێتەوە.
دەڵێت “بۆ ئەم بابەتە وەزارەتی کشتوکاڵ داوای لە لیژنەی مادەی 140ـی ئەنجومەنی وەزیران کرد ئەو بابەتە یەکلایبکاتەوە، خۆشبەختانە لیژنەی مادەی 140 بەنوسراویان ژمارە 1334 لە بەرواری 11.12.2025 وەڵامی وەزارەتی کشتوکاڵی دایەوە کە ئەو زەوییانە مادەی 140 دەیانگرێتەوە و بەشێکن لە یاسایی پوچەڵکردنەوەی بڕیارەکانی بەعس” .