دوێنێ دەستیپێکرد و سبەینێ کۆتایی دێت
ده‌ست به دابه‌شكردنى مینحه‌ى مانگى 11 به‌سه‌ر رزگاربووانی ئێزدی ده‌ستى داعش كرا
964+
فەرهاد حەسەن
ده‌ست به دابه‌شكردنى مینحه‌ى مانگى تشرینی دووەمی ئه‌مساڵ، به‌سه‌ر رزگاربووانی ئێزدی ده‌ستى داعش كرا، دابه‌شكردنه‌كه بۆ زیاتر له سێ هه‌زار 500 رزگابوو ده‌گرێته‌وه.
بڕیارى پێدانى ئه‌م مینحه‌یه بۆ مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه كه حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان سێ هه‌زار و 574 كه‌سی رزگاربووى ئێزدی ده‌ستنیشانكرد كه مانگانه بڕه پایه‌كیان پێبدات.
مینحه‌كه‌ى ئێستا دابەشدەکرێت لە دوێنێ سێشەممە دەستیپێکردووە و سبەینێش کۆتایی دێت.
به‌پێی ئه‌و خشته‌ى بۆ دابه‌شكردنى مینحه‌كه داندراوه ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆمەڵگای دێرەبوون لە هۆڵی لالش و سبەینێ چوارشەممەش لە کۆمەڵگای شاریا، هۆڵا لالش دابەشدەکرێت.
پێشتر، زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خانكێ به 964ـى راگه‌یاند، مینحهیهكه بۆ هه‌ر رزگاربووێك بڕی 200 هه‌زار دینار ده‌درێت.
وتیشی “هه‌موو ئه‌و رزگاربووانه ده‌گرێته‌وه كه له ناوخۆى هه‌رێم و یان ئه‌وانه‌ى چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و له رێگه‌ى وه‌كیله‌كانیانه‌وه پێیان ده‌درێت”.