بەبەشداری خەڵكێکی زۆر بەخاکسپێردرا
بارزان بووە دوایین مەنزڵگەی مامۆستا ئاڤێستا
964+
ئاکام غەفوور – بارزان
تەرمی مامۆستا ئاڤێستا دوای زیاتر لە هەشت مانگ، لە دواین مەنزڵگەی خۆی لە بارزان بەخاکسپێردرا.
کەمێک لەمەوبەر تەرمی مامۆستا ئاڤێستای تەمەن 27 ساڵە گەیەنداریە بارزان و بەبەشداری خەڵكێکی زۆر بەخاکسپێردرا.
مامۆستای ئاڤێستای تەمەن 27 ساڵی رۆژی 5.4.2025 کەوتەناو رووباری تەنگاتوور لە قەزای مێرگەسور و دوای زیاتر لە 250 رۆژ دوێنێ تەرمەکەی لە زێی قەندیل دۆزرایەوە، تا ئێستاش ئەنجامی پشکنینی DNAـی پزیشکی دادی بۆ تەرمەکەی دەرنەچووە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری