دواتر رەوانەی بارزان دەکرێتەوە

تەرمی مامۆستا ئاڤێستا بۆ مزگەوتی حاجی سابیر گەردی بەڕێكرا

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

تەرمی مامۆستا ئاڤێستا بۆ مزگەوتی حاجی سابیر گەردی بەڕێكرا و دواتر رەوانەی بارزان دەکرێتەوە.

دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە 14.12.2025 تەرمی مامۆستا ئاڤێستای تەمەن 27 ساڵ دۆزرایەوە، کەمێک لەمەوبەر تەرمەکەی لە پزیشکی دادیی هەولێرەوە بەرەو مزگەوتی حاجی سابیر گەردی بەڕێكرا.

سەید یوسف باوكی ئاڤێستا بە تەلەفۆن قسەی بۆ 964 کرد و وتی، “تەرمەکەی دەبەین بۆ مزگەوتی حاجی سابیر گەردی بۆ شوشتن و نوێژ كردن لەسەری و دواتر بەڕێیدەكەین بۆ بارزان و لەوێ بەخاکی دەسپێرین”.

مامۆستا ئاڤێستای تەمەن 27 ساڵ رۆژی 5.4.2025 کەوتەناو رووباری تەنگاتوور لە قەزای مێرگەسور و دوای زیاتر لە 250 رۆژ دوێنێ تەرمەکەی لە زێی قەندیل دۆزرایەوە، تائێستاش ئەنجامی پشکنینی DNAـی بۆ تەرمەکە دەرنەچووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

سبەی تەرمی مامۆستا ئاڤێستا لە بارزان بە خاک دەسپێردرێت

سبەی تەرمی مامۆستا ئاڤێستا لە بارزان بە خاک دەسپێردرێت

تەرمێک لە زێی قەندیل دۆزراوەتەوە و گومان دەكرێت

تەرمێک لە زێی قەندیل دۆزراوەتەوە و گومان دەكرێت "ئاڤێستا" بێت