"وتم ئیشەڵا بارانی خێرو خۆشی بێت"

باوکی “ئەو ئەندازیارە عەرەبەی لە رۆژی لافاوەکەوە بێسەروشوێنە” لە بازیانە

964+

دیلان محەمەد – بازیان

حامید شەممەری باوکی ئەو ئەندازیارە عەرەبەی ماوەی شەش رۆژە بێسەروشوێنە و دەگوترێت لافاوەکەی چەند رۆژی رابردوو کوە لە چەمچەماڵ روویدا لە بازیان بردوویەتی، دەڵیت هەمان رۆژی لافاوەکە لەگەڵ کوڕەکەی قسەی کردووە و دیمەنی بارانبارین و لافاوەکەشی بۆ ناردووە، ئەویش پێی وتووە “ئیشەڵا بارانی خێرو خۆشی بێت”.

ئاماژە بەوەدەکات دوای نزیکەی سەعاتێک لە قسەکەردنەکەیان کەسێک پەیوەندی پێوەکردووە وتوویەتی فریا بکەوە کوڕەکەت لافاوەکە بردوویەتی، ئەویش دەڵێت “پەیوەندیم کرد بە چەند ناسیاوێکمەوە، وتیان راستە وایە”.

سێشەممە لافاوەکە بوو ئەیش رۆژی چوارشەممە بەیانییەکەی زوو دەگاتە بازیان، دەڵێت “پێشمەرگەو قایمقام و پۆلیس زوو هاتن بە دەممانەوە و درێغییان نەکرد، ئەوەتا تا ئەمڕۆ دەگەڕێین و داواشمان لە حکومەتی عێراقی کردووە، بەڵام هیچیان نەوتووە”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

هێشتا تەرمی ئەندازیارە عەرەبەکەی بازیان نەدۆزراوەتەو...

هێشتا تەرمی ئەندازیارە عەرەبەکەی بازیان نەدۆزراوەتەوە

باوکی ئەندازیارە عەرەبە ونبوەکەی بازیان ستایشی تیمەکا...

باوکی ئەندازیارە عەرەبە ونبوەکەی بازیان ستایشی تیمەکان دەکات