کامێرای چاودێریش شکێندرا
لە دوو رووداوی هاتوچۆدا لە زاخۆ دوو کەس برینداربوون
964+
ژێوار خدر
لە کەمتر لە پێنج کاتژمێردا، دوو رووداوی هاتووچۆی جیاواز لە زاخۆ روویاندا، کە یەکێکیان پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل بووە و ئەوی دیکەشیان خۆکێشان بووە بە موڵکی گشتیدا، هاتوچۆی زاخۆش دەڵێت، لە ئەنجامی هەردوو رووداوەکەدا دوو کەس بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی زاخۆ بڵاویکردووەتەوە، رووداوی یەکەم کاتژمێر 1:00ـی شەوی رابردوو لەسەر شەقامی سەرەکیی بێدارێ و نزیک بەنزینخانەی ئاراس روویداوە، کە تێیدا دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆرەکانی تۆیۆتا کامری و مێرسیدسێکی سپی بەیەکیانداداوە و بەهۆیەوە کەسێک بریندار بووە و زیانی مادیش بەر هەردوو ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.
لە رووداوێکی دیکەدا و کاتژمێر 5:30ـی خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەسەر شەقامی سەرەکیی فلکەی نەورۆز، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کامری رەنگ سوور لە کۆنترۆڵی شۆفێرەکەی دەرچووە و خۆی کێشاوە بە چەند دارێک و ستوونێکی کامێراکانی چاودێریدا، لەم رووداوەشدا کەسێک بریندار بووە و زیان بە ئۆتۆمبێلەکە و ژینگەی شەقامەکەش گەیشتووە.