سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان:

ئامانجمان پاڵپشتیكردنی عێراق بووە بۆ بنیادنانی وڵاتێكی ئاوەدان

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ شەممە گەیشتە عێراق  و رایگەیاند، لەگەڵ عێراق وەستاون بۆ بنیاتنانی وڵاتێکی ئاوەدان و سەقامگیر.

گۆتێرێس لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی دەركەوت و رایگەیاند، پشتیوانی خۆیان بۆ عێراق لە بنیاتنانی وڵاتێكی ئاوەدان و سەقامگیر دووپاتدەكەنەوە.

ئاماژەی بەوەش دا، شایەتحاڵی بوێری و خۆڕاگری و ئیرادەی عێراق بووە لە تێپەڕاندنی تیرۆر و دەستێوەردانی دەرەکی و تایفەگەری.

وتیشی، پابەندبوونی عێراق بەرز دەنرخێنین بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتیانی لە کەمپی ئەلهۆڵەوە.

گۆتێرێس پیرۆزبایی لە عێراق کرد بە بۆنەی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی عێراق و هیوای خۆی دەربڕی کە حکومەتی عێراق متمانە و سەقامگیری لە وڵاتدا بنیات بنێتەوە.

گۆتێرێس ئەوەشی خستەڕوو، ئەرکی یونامی لە عێراق هاوکار بوو لە ئاوەدانکردنەوەدا دوای دەیان ساڵ شەڕ، ئامانجیشیان پاڵپشتیکردنی عێراق بوو لە هەوڵەکانی بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری.

هەروەها وتی، “بە كۆتاییهاتنی ئەرکەكانی یۆنامی، دەزگای دیكەی گرنگی گەشەپێدانی مرۆیی دەمێننەوە، ئێمەش لەگەڵ عێراق وەستاوین بۆ بنیاتنانی وڵاتێکی ئاوەدان و سەقامگیر”.

هاتنی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق هاوكاتە لەگەڵ دەستنیشانكردنی د.بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی كۆمسیاری باڵای پەنابەران سەر بە نەتەوەیەگكرتووەكان.

بەرهەم ساڵح بوو بە کۆمسیاری باڵای کاروباری پەنابەران ل...

بەرهەم ساڵح بوو بە کۆمسیاری باڵای کاروباری پەنابەران لە نەتەوە یەکگرتوەکان