لەکاتی دابەشکردنی کەلوپەلە خێرخوازییەکان بریندارکرابوو

ئەو کارمەندەی ئاسایش کە لە چەمچەماڵ برینداربوو گیانی لەدەستدا

شۆڕش قادری

ئەو کارمەندەی ئاسایش کە لەکاتی دابەشکردنی کەلوپەلە خێرخوازییەکان لە چەمچەماڵ برینداربوو، گیانی لەدەستدا.

دوێنێ هەینی 12.12.2025 و لەکاتی دابەشکردنی کەلوپەلە خێرخوازییەکان بەسەر زیانلێکەوتووانی قەزای چەمچەماڵ، کێشە و دەمەقاڵێ لەنێوان کارمەندێکی ئاسایش و چەند کەسێک دروستبوو، دواتر کارمەندەکەی ئاسایش تەقەی لێکرا و بەبرینداری گەیەنرایە نەخۆشخانەی سلێمانی.

کەمێک لەمەوبەر قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵەی ئەو کارمەندەی ئاسایش کرد و رایگەیاند، “ئاکۆ سابیر کە بە رووداوێکی دڵتەزێن برینداربوو، گیانی لەدەستداوە”.