ئۆتۆمبێلەکانتان لەو شوێنانە رامەگرن

“بەهۆی بارانبارین و پڕۆژەکانەوە بەرد لە شاخەکان دەکەونەخوارەوە”

964+

شۆڕش قادری

لە رێگاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جاربەجار تاشەبەرد لە شاخەکان بەردەبنەوە و دەکەونە سەر رێگاکان، بەرگری شارستانی دەڵێت، بەهۆی بارانبارین و پڕۆژەکانەوەیە و داوایش لە شۆفێران دەکات، ئۆتۆمبێلەکانیان لەو شوێنانە رانەگرن.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە 13.12.2025، 964 گرتەڤیدیۆی بەربوونەوەی چەند تاشەبەردێکی لە شاخەکانی رێگای گەلی عەلی بەگ بڵاوکردەوە، کەمێک لەمەوبەر بەرگری شارستانی سۆران هۆشداری دایە هاوڵاتیان و رایگەیاند، “داوا لە هاوڵاتیانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و گەشتیاران دەکەین بەهۆی بارانبارینی بەردەوام و ئەو پڕۆژانەی لە سنوورەکانمان ئەنجام دەدرێن، بەڕێژەیەکی زۆر و بەردەوام بەرد لە شاخەکان دێنە خوارێ و مەترسی لە سەر شۆفێران دروست دەکات”.

داوایش لە هاوڵاتیان و شۆفێران دەکات، لەو شوێنانەی کە مەترسی دارمان هەیە ئۆتۆمبێلەکانیان رانەگرن، بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر گیانیان دروست نەبێت.

بەربوونەوەى تاشەبەردێک گرفتى هاتوچۆى لە رێگاى گەلى عە...

بەربوونەوەى تاشەبەردێک گرفتى هاتوچۆى لە رێگاى گەلى عەلى بەگ دروستکرد

رێگای رواندز – سۆران پەکی کەوت؛ پردەکەی کاولۆکان سبەی ...

رێگای رواندز – سۆران پەکی کەوت؛ پردەکەی کاولۆکان سبەی چاک دەبێتەوە