"ساڵانە ئەوە حاڵمانە"

لە گەڕەکی شۆراو ئاو چووەتە ناو چەندین ماڵەوە

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

ئاو لە گەڕەکی شۆراوی کەرکوک کۆبووەتەوە، دوو هاوڵاتی گەڕەکەکە قسە بۆ پەیامنێری 964 دەکەن و دەڵێن، ساڵانە هەر بارانێکی بەخوڕ ببارێ ئەوە حاڵیانە.

بەهۆی کۆبوونەوەی ئاو، چەندین ماڵ ئاوی تێچووە، ئەوە جگە لەوەی سێ ئۆتۆمبێل لە کۆڵانەکاندا مابوونەوە پڕ ئاو بوون و دووانیان دەرهێنراون.

هەر ئەمشەو لە گەڕەکەکە، کاتیک ئاو چوبووە ناو ماڵێکەوە و دواتر ژنى ماڵەکە کە هاتووەتە دەرەوە دەستى لە ستوونى کارەبادابوو و بەهۆیەوە گیانى لەدەستدا.

سەرچاوەیەک لە بنکەى پۆلیسى رەحیماوا بۆ 964 پشتڕاستى کردەوە و وتى، تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنى رووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەکەن.

داڕشتنەوە: ئەحمەد مستەفا

ژنێک لە کەرکوک؛ دواى ئەوەى ئاو چووە ماڵەکەیان شۆرتى کا...

ژنێک لە کەرکوک؛ دواى ئەوەى ئاو چووە ماڵەکەیان شۆرتى کارەبا دروستبوو و گیانى لەدەستدا