ئەمڕۆ رانیە بۆ یادی راپەڕین چالاکی هەیە

964+

مەجید بتوێنی – رانیە

ئەمڕۆ هاوڵاتیانی دەڤەری راپەڕین یادی راپەڕینە مەزنەکەی بەهاری 1991 دەکەنەوە، بەو بۆنەیەوە تا ئێوارە چەندان چالاکیی جۆراوجۆری هونەری و زانستی لە لایەن زانکۆی راپەڕین، رێکخراوەکان، قوتابخانە و پەیمانگەکان بەڕێوە دەچێت.

ساڵانە رۆژی پێنجی مانگی ئادار لە هەرێمی کوردستان، وەک یادێکی نیشتمانی دەکرێتە پشووی فەرمی و هاوڵاتیانی دەڤەری راپەڕین بە جلوبەرگی کوردی یادی ئەو رۆژە دەکەنەوە و تاجە گوڵینەی وەفا لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی راپەڕین دادەنێن.

بەشداربوویەکی یادەکە بە تۆڕی 964ی وت، “ئەمڕۆ بە شانازییەوە خەڵکی رانیە وهاوڵاتیانی کوردستان یادی رۆژێکی گەورە دەکەنەوە، ئەمڕۆ لە سایەی ئەم راپەڕینەدا کودستان ئاوەدان و ئارامە، بەڵام هێشتا بەشێکی ئامانجە کانی راپەڕین ماون بێنەدی کە پێویستە بەیەکگرتوویی هەمووان لە پێناویدا تێبکۆشین.”

راپەڕین لە پێنجی ئاداری 1991 لە شاری رانیەوە لە دژی رژێمی بەعس دەستیپێکرد و تا 21ی ئاداری 1991 لە پاش ئازادکردنی کەرکووک کۆتایی ھات.

پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر