بەهۆی نەخۆشییەوە
نووسەر و هونەرمەند نەجم هۆگر کۆچی دوایی کرد
964+
فەرهاد حەسەن
درەنگانی شەوی رابردوو لە سلێمانی نووسەر و هونەرمەند نەجم هۆگر، بە نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد
نەجمەدین تۆفیق عەلی، ناسراو بە (نەجم هۆگر) لە ساڵی 1956 لەسلێمانی دایکبووە، لە تەمەنی منداڵی و لە کۆتایی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو دەستی بە کاری هونەری کردووە.
نەجم هۆگر جگە لە دراماکانی حوسێن میسری ساڵانێک ئەستێرەیەکی دیاری شانۆکانی سلێمانی بوو، ئێستا تەندروستی ناجێگیرە و ساڵێکە لە کاری هونەری دوورکەوتووتەوە.
پێشتر لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 ، داوای کردبوو لایەنە سیاسیەکان یەک بن، تا هونەریش بەرەو پێش بچێت، وتیشی “لە 2024ەوە جەڵتەی دەماغ لێیداوم، نەمتوانیوە کاری هونەری بکەم، بەڵام سوپاس بۆ خوا باشم”
نەجم هۆگر بەشداریی لە 70 کاری شانۆی و دراما فیلمدا کردووە، جگە لە کاری هونەری چەندین هۆنراوەی لە لایەن هونەرمەندانەوە کراون بە گۆرانی.