بێ ئاوەڕۆ و خزمەتگوزارییە

لە گەڕەکێکی خورماتوو ئاو چووەتە ناو چەند ماڵێک و كێشەی هاتوچۆیان بۆ دروست بووە

سیروان خورشید – خورماتوو

لە ئەنجامی بارانبارینی زۆرەوە گەڕەکێکی قەزای خورماتوو لافاوی تێدا دروست بوو،  بەهۆیەوە ئاو چووەتە ناو چەند ماڵێک و کێشە و گرفتی بۆ دانیشتووانەکەی دروستکردووە.

سەباح کەریم، دانیشتوویەکی گەڕەکی برایەتییە لەو قەزایە و بە 964ـى وت، ماوەی زیاتر لە 20 ساڵە ئەوە حاڵیانە و هەموو ساڵێکیش دووبارە دەبێتەوە.

وتیشی، “لایەنە پەیوەندیدارەکانمان ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا وەک پێویست هیچ خزمەتگوزارییەکیان بۆ نەکردووین، بە تایبەتیش ئاوەڕۆ کە تا ئێستا لە گەڕەکەکەماندا نییە”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن