جومانە غەلای
بۆ پەسەند کردن
وتەبێژى کۆمیسیۆن: ئەنجامەکانى هەڵبژاردن خرانە بەردەم دادگاى فیدراڵى
وریا فەتاح
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە 964ـى راگەیاند: ئەمڕۆ كۆمسیۆن ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی رەوانەی دادگای فیدراڵی كرد بۆ ئەوەی پەسندی بكات.
رۆژى 11.11.2025، هەڵبژاردنى خولى شەشەمى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ئەنجامدرا.
دوێنێ یەکشەممە، دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، کۆتایی بە پرۆسەی پێداچوونەوە بە تانەکانی هەڵبژاردن هێنا.
بەوتەى جومانە غەلاى، ئەمڕۆ، ئەنجامەکان بۆ دادگاى فیدراڵى نێردراون تا پەسەندیان بکات.
872 تانە لەسەر پڕۆسەى هەڵبژاردنەکە ئاراستەى کۆمیسیۆن کراو دوێنێ سەرجەمیان یەکلایى کرانەوە.
بەوتەى بەرپرسانى کۆمیسیۆن، زۆربەى تانەکان رەتکراونەتەوە و بەڵگەى سەلمێنەریان نەبووە.