لەبارەى ئەو پیاوەى ئەندامى نێرینەى بڕدراوە

“هەرشتێک پێویست بێت بۆى دەکەن و بۆیان کردووە”

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستیى سلێمانى لەبارەى ئەو پیاوەى ئەندامى نێرینەى بڕدراوە دەڵێت: ئاگادار نیم، بەڵام ئەوەى پێویست بێت بۆى دەکرێت و سەرکەوتنى نەشتەرگەرییەکەشى پشت دەبەستێت بەوەى لەکاتى گونجاو گەیەندراوە بە نەخۆشخانە یان دواکەوتووە.

شەوى رابردوو، حاڵەتێکى دەگمەن لە قەزاى کەلار روویدا و بەهۆى کێشەیەکى خێزانییەوە، ژنێک ئەندامى نێرینەى هاوسەرەکەى لێکردەوە و دواتر بۆ چارەسەر رەوانەى سلێمانى کرا.

لەسەر ئەو بابەتە، دکتۆر سەباح هەورامى، بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستیى سلێمانى بە 964ـى وت،” ئاگادار نیم، بەڵام ئەوەى پێویست بێت بۆى دەکرێت و سەرکەوتنى نەشتەرگەرییەکەشى پشت دەبەستێت بەوەى لەکاتى گونجاو گەیەندراوە بە نەخۆشخانە یان دواکەوتووە”.

ئاشکراشى کرد، ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە پێویستى بە پزیشکى پسپۆڕى بۆڕییەکان خوین و دەمارەکان هەیە.

لەبارەى کێشەى دەرمان و پێداویستى پزیشکى لە سلێمانى، سەباح هەورامى وتى،”پەیام بۆ وەزارەتى دارایى نێردراوە، هیوادارم بۆ ساڵى 2026 رەزامەندى ئەوەمان هەبێت دەرمان و پێداویستى پزیشکى بکڕین و دوانەکەوێت، چونکە دواکەوتن کێشە دروست دەکات”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئەو پیاوەی ئەندامی نێرینەی بڕدرا نەشتەرگەری بۆ کرا

ئەو پیاوەی ئەندامی نێرینەی بڕدرا نەشتەرگەری بۆ کرا