زۆرێک بە هەڵە بانگ دەدەن

شێرزاد شێخانی “هەڵەکانی بانگدان” راست دەکاتەوە

ژوورى هەواڵ

زۆرێک لە ئێمە رۆژانە گوێمان لە بانگ دەبێت، بەڵام ئایا دەزانیت هەندێک لە بانگبێژەکان تا ئێستاش بە هەڵە بانگ دەدەن؟ مامۆستا شێرزاد شێخانی، شارەزای مەقامات و دەنگ، لە چاوپێکەوتنێکی 964ـدا وردەکارییەکان دەخاتە ڕوو.

شێخانی ئاماژە بەوە دەکات کە زۆرێک لە بانگبێژەکان بەبێ رەچاوکردنی یاساکانی دەنگ و مەقام بانگ دەدەن، ئەمەش وای کردووە هەڵە لە شێوازی دەربڕیندا دروست ببێت.

ئەو شارەزایە بە وردی شیکردنەوە بۆ جیاوازیی نێوان مەقامی خۆمانە (کوردی)، تورکی، عێراقی و فارسی دەکات و دەڵێت هەر یەکێکیان تایبەتمەندی و کاتی خۆی هەیە.

مامۆستا شێرزاد بە شێوەیەکی تایبەت باس لە “بانگی بەیانی” دەکات و ڕوونی دەکاتەوە کە دەبێت چۆن بێت تاوەکو ئەو هێمنی و ئارامییەی تێدا بێت کە لەگەڵ کاتەکەدا دەگونجێت.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح