نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە
نەگەیشتووەتەوە 64 دۆلار
نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە
964+
شۆڕش قادری
نرخی نەوت کەمێکی تر بەرزبووەوە بەڵام هێشتا هەر بەرمیلێک لە خوار 64ـەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 8.12.2025 و لەکاتی کردنەوی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 63 دۆلار و 87 سەنت دیاریکراوە و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی 0.19٪ بەرزبووەتەوە.
هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی تێكساس بە 60 دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش نرخەکەی 0.22٪ بەرزبووەتەوە.
وەبەرهێنەرانی نەوت چاوەڕێی گفتوگۆی ئاشتیی نێوان روسیا و ئۆكرانیا دەكەن، كە ئەگەر بێتەدی، خواست لەسەر نەوت زیاتر دەبێت، هەرچەندە ترس لەسەر بەرزبوونەوەی نەوتی ئەمباركراوی ئەمریكا هەیە، كە هەمیشە كاریگەریی لەسەر نرخی بازاڕی نەوت هەیە.