رووداوی هاتوچۆ لە سنووری زاخۆ
زاخۆ
ژنێک گیانی لەدەست دا و چوار کەسیش بریندار بوون
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
دیسان رووداوی هاتوچۆیە و ماڵی چەند كەسێك وێران بوو، ئەوەتا ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 7.12.2025 لەسەر جادەی کۆمەڵگەی خرابابک لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلی تایبەت روویدا و بەو هۆیەوە ژنێک گیانی لەدەست دا و چوار برینداری تریشی لێکەوتەوە.
عەقید بێکەس، بەرپرسی بەشی ناو شاری هاتوچۆی زاخۆ بە 964 وت، رووداوەکە بەهۆی گۆڕینی رێڕەو بووە، شوفێرێک لە سایدی خۆی دەرچووە و لە دوو ئۆتۆمبێلی تری داوە.
ئەمیر عەلی، وتەبێژی تەندروستیی زاخۆ بە 964 وت، بەداخەوە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ژنێكی 45 ساڵان گیانی سپارد، سەرجەم بریندارەکان ئێستا لە فریاکەوتنی زاخۆ لەژێر چاودێریی پزیشکیدان و چارەسەریان بۆ دەکرێت، تەرمی ژنەکەش گواسترایەوە پزیشکی دادی زاخۆ.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا