"پارێزەرێک دەستبەسەر کراوە"
پارێزەرانی کەلار بایکۆتیان راگەیاند
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
لەکاتی بەڕێوەچوونی دادبینی دۆسیەیەک لە دادگای کەلار، کێشە و دەنگەدەنگ لە نێوان دادوەرەکە و پارێزەری دۆسیەکە دروستبوو، دواتر پارێزەکە دەستبەسەر کرا و بەوهۆیەشەوە هەموو پارێزەرانی کەلار بایکۆتی دەوامیان راگەیاند.
بەپێی زانیارییەکانی 964 کە لە پارێزەرێک وەریگرتووە، دەورووبەری کاتژمێر 12:30 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 7.12.20205 و لەکاتی بەڕێوەچوونی دادبینی دۆسیەیەک، کێشە و دەنگەدەنگ لە نێوان پارێزەری دۆسیەکە و دادوەرەکە دروستبووە.
دوای ئەوە دادوەرەکە بڕیاری راگرتنی پارێزەرەکەی داوە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر، لە ئێستاشدا پارێزەرەکە لە زیندانە و راگیراوە.
دژی ئەو بڕیارە، سەندیکای پارێزەران (ژووری پارێزەرانی کەلار) بڕیاری بایکۆتیانداوە و ھیچ دۆسیەیەک نابینن تا ئەوکاتەی گرفتەکە چارەسەر دەکرێت، بەقسەی ئەو پارێزەرەی زانیارییەکانی داوە بە 964، جارێ بڕیاریان نەداوە لەسەر ئەوەی کە ئاخۆ دوای ئازادکردنی هاوڕێ پارێزەرەکەیان، بایکۆت دەشکێنین یان ھەڵوێستی دیکەیان دەبێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری