"رۆژێک خۆی خستووەتە شوێنی نابینایان"
گەنجێک چاڵنجی خۆی دەکات و کاری بەزەحمەت و جیاواز تاقیدەکاتەوە
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
گەنجێک چاڵنجی خۆی دەکات و کاری بەزەحمەت و جیاواز ئەنجام دەدات، بۆ نموونە سێ رۆژ لە تەکنەلۆجیا دروور کەوتووەتەوە و ژیانی نابینایان و چین و توێژە جیاوازەکان تاقیدەکاتەوە، دواتر ڤیدیۆکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکاتەوە.
محەمەد ئیدریس، گەنجێکی شاری هەولێرە و قسەی بۆ مایکی 964 کردووە، ئەو دەڵێت، “هەر لە منداڵییەوە حەزم لێبوو ئەزموونی نوێ تاقیبکەمەوە و شتی تازە فێر ببم، دوایی بیرم لەوە کردەوە ئەگەر ئەو کارانەم ئەنجامدا بۆ ڤیدیۆکانم بڵاونەکەمەوە”.
باسی لەوەشکرد کە یەک رۆژ لە بەیانییەوە تا ئێوارە لە وڵاتی چین گەڕاوە و پرسیاری لە 50 بۆ 60 کەس کردووە، تاوەکو توانیویەتی کەسێکی چینی پەیدا بکات کە کوردی زانیوە.
محەمەد ئیدریس دەشڵێت، “هانی هاوڵاتیان دەدەم هەندێک لە کارەکانم دووبارە بکەنەوە، بۆ نموونە ئەوەی کە سێ رۆژ لە تەکنەلۆجیا دوور کەوتمەوە، چونکە خۆشترین شت بوو بەلامەوە”.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری