هەولێر

باران بەڕێوەیە و تیمەكانی شارەوانی بەخۆكەوتوون

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

چاوەڕێ دەكرێت سبەی لە سەنتەری شارەكانی كوردستان باران ببارێت و لە هەولێریش تیمەكانی شارەوانی لە ئامادەباشیدان، هەڵمەتی پاككردنەوەی كەند و رێڕەوەكانی ئاویش ئەنجامدراوە

شارەوانیی هەولێر ئەمڕۆ شەممە 6.12.2025 بڵاویكردەوە، سەرۆکی شارەوانی هەولێر كارزان عەبدولهادی، لەگەڵ گشت بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکان و سەرپەرشتیار و ژمارەیەک لە سەرۆک بەشەکانی سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر کۆبووەوە، کە تێیدا پلان و ئامادەکارییەکان خرانەڕوو بۆ پێشگرتن لە پەنگخواردنەوەی ئاو و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی دروستبوونی لافاو .

لە دوێنێشەوە وەك ئەوەی شارەوانیی هەولێر خستوویەتەڕوو، مەنهۆڵ و چەپەرەكان خاوێنكراونەتەوە، هەروەها شەوی رابردوو بازاڕەكانی تەیراوە و شێخەڵا پاككرانەوە، چەندین تیم بەسەر گەڕەكەكان دابەش كراون، ئەمە جگە لەوەی بۆ رێڕەوی ئاو لە دەوروبەری هەولێر تا ئێستا چەند پڕۆژەیەكی نوێ دروستكراون و ئیتر هەموو ئامادەكارییەكان خراونەتەڕوو، بۆ ئەوەی هەولێر لە مەترسی لافاو و پەنگخواردنەوەی ئاو پارێزراو بێت و ئەو كێشانەی ساڵانی رابردوو دروست بوون، دووبارە نەبنەوە.

شارەوانی هەولێر مەنهۆڵەکانی پاککردووەتەوە و تیمەکانی...

شارەوانی هەولێر مەنهۆڵەکانی پاککردووەتەوە و تیمەکانیان لەسەر شەقامەکانن