بەڵام "نۆبڵ" خەونە گەورەکەی بوو
فیفا “خەڵاتی ئاشتی” بە دۆناڵد ترەمپ بەخشی
964+
فەرهاد حەسەن
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئەمریکا لە میانی ئاهەنگی تیروپشکی مۆندیالی 2026 لە واشنتن، یەکەمین خەڵاتی ئاشتی فیفای وەرگرت و خەڵاتەکەی بە “یەکێک لە گەورەترین رێزلێنانی” ژیانی خۆی وەسفکرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هەینی فیفا یەکەمین خەڵاتی “خەڵاتی ئاشتی فیفا”ی بەخشییە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەوەش لە پەراوێزی مەراسیمی تیروپشکی یارییەکانی کۆتایی جامی جیهانی 2026 ئەنجامدرا، کە لە مانگەکانی حوزەیران و تەمموزدا بەڕێوەدەچێت و 48 تیپ بۆ یەکەمجار لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا بەشداری ده‌كه‌ن.
ئاهەنگی تیروپشکەکە لە سەنتەری کێنێدی بۆ هونەرە نمایشییەکان بەڕێوەچو، کە تیایدا ترەمپ بەشداریی کرد و خەڵاتەکەی وەرگرت، کە لەلایەن جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا پێشکەشی کرا.
ئینفانتینۆ لە میانی ئاهەنگی تیروپشکەکەدا رایگەیاند، ترەمپ “بە تەواوی شایەنی خەڵاتی ئاشتی فیفا بووە”.
سەرۆکی ئەمریکا وتی، “ژیانی ملیۆنان کەسمان رزگارکرد، چەندین کارەساتمان دوورخستەوە، ئاشتیمان لە نێوان پاکستان و هیندستان بەدەستهێنا، بە سەرکەوتویی بەسەر تەحەددیاتەکاندا زاڵ بووین، جیانی کارێکی خەیاڵی دەکات، منیش ماوەیەکی زۆرە دەیناسم”.
تیروپشکی مۆندیالی 2026 وەک بڕیاربوو ئه‌مڕۆ هەینی ئه‌نجامده‌درێت، لە کاتێکدا ئەو 42 تیپەی کە پێشتر سەرکەوتنیان بەدەستهێنابوو زیاتر لە کاتژمێرێک چاوەڕێیان کرد بۆ ئەوەی فێری رکابەرەکانیان ببن.
وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته بۆ تره‌مپ “خه‌ونێك” بوو كه پێشتر چاوی له به‌ده‌ستهێنانی “خه‌ڵاتی نۆبڵ”ی ئاشتی بوو به‌ڵام پێشكه‌شی نه‌كرا، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی سه‌رۆكی ئه‌مریكای لێكه‌وته‌وه و به ئاشكرا چه‌ندینجار ره‌خنه‌ی له‌و كه‌سانه گرت كه خه‌ڵاته‌كه دابه‌شده‌كه‌ن.