شەڕی سامسۆنگ و ئەپڵ دەستیپێكردەوە
میدیازان- بڵند عوسمان – هەولێر
کۆمپانیای سامسۆنگ لە نوێترین بڵاوکراوەی ڤیدیۆییدا گاڵەتە بە ئەپڵی ڕکابەری دەكات لە بەکارهێنانی تەكنەلۆژیای سەردەم.
كۆمپانیای سامسۆنگ لە ڤیدیۆیەكی ٣٠ چركەیدا باس لەوەدەكات كە ئەپڵ زۆر دواكەوتووە لە بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای سەردەم وداهێنانە نوێكان لە بەرهەمەكانی وەك بەكارهێنانی شاشەی چەماوە و كامێرەی قەبارە گەورە و پێشكەوتوو.
“ئەپڵ زۆر دواكەوتووە لە بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای سەردەم وداهێنانە نوێكان”
بەپێی گرتە ڤیدیۆیەكە بەكار هێنەرانی ئایفۆن زۆر لەدوان و چاوەڕێ دەكەن پێشبكەون، هەرچەندە بەكارهێنەرەكەی سامسۆنگ دەڵێت،هەموو ئەو پێشكەوتنانە ئێستا لە سامسۆنگ بەردەستن و كار ئاسانی تەواوەتی كراوە بۆ پێشكەوتن.
هەرچەندە تا ئێستا كۆمپانیای ئەپڵ هیچ وەڵامێكی نەبووە بۆ ئەو گرتە ڤیدیۆیە، بەڵام كۆمپانیای سامسۆنگ وئەپڵ تا ئێستا چەندین جار لە دادگا داوایان لەسەر یەكتر تۆماركردووە, بەپێی ئەوەی سامسۆنگ لەم کارەدا زیاتر پێشەنگە بووە چەندین جار تووشی سزادان بۆتەوە لەلایەن دادگاکان.
“سامسۆنگ و ئەپڵ هەردووکیان زلهێزی بواری بەرهەمە زیرەکەکانن “
سامسۆنگ و ئەپڵ هەردووکیان زلهێزی بواری بەرهەمە زیرەکەکانن وە ساڵانێکی زۆرە ڕکابەری یەک دەکەن لەسەر داگیرکردنی بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان، ڕکابەرییەکەیان هەر لە ژمارەی فرۆشیان نیە بەڵکو زۆر جار بە شێوەی سەیر و سەمەرە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان توانج لە یەک ئەدەن.
لەم لینکەوە زیاتر ببینە….