قایمقامیەت: چاوەڕێی وەڵامی شارەوانین بۆ رێگرتن لە رووداوەکان

دەربەندیخان بەدوای دیزاینێکی نوێدا دەگەڕێت بۆ فلکەی “پەری دەریا”

964+

ژێوار خدر

قایمقامیەتی دەربەندیخان بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەی وەرگەڕانی بارهەڵگرەکان، داوای نەخشە و دیزاینێکی نوێی ئەندازیاری بۆ فلکەی “پەری دەریا” دەکات و دەڵێت، بە نووسراوی فەرمی داوامان لە شارەوانی کردووە چارەسەری ئەو گرفتە بکات، بەڵام هێشتا وەڵامیان نەداوینەتەوە.

سلێمان محەمەد سەعید، قایمقامی دەربەندیخان لە راگەیاندراوێکدا کە لە لاپەڕەی قایمقامیەتی دەربەندیخان بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، هەرچەندە تیمەکان دوای رووداوی وەرگەڕانی بارهەڵگرەکەی دوێنێ بە خێرایی رێگاکەیان پاککردەوە و ستوونەکان چاککرانەوە، بەڵام ئەمانە چارەسەری کاتین.

دەشڵێت، ئێمە چاوەڕوانی شارەوانی دەکەین بۆ ئەوەی پلان و نەخشەی خۆیان بخەنەگەڕ و بە شێوەیەکی زانستی کێشەی ئەو رێگایە چارەسەر بکەن تا چیتر شۆفێران تووشی زیان نەبن.

فلکەی “پەری دەریا” لە خوار تونێلی دەربەندیخان، بەهۆی شێوازی هەڵکەوتەکەیەوە بووەتە خاڵێکی مەترسیدار بۆ شؤفێران، ساڵانە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەو شوێنەدا وەردەگەڕێن و زیانی گیانی و ماددی لێدەکەوێتەوە.

فلکەی پەری دەریا بووە بە مۆتەکەی بارهەڵگرەکان 

فلکەی پەری دەریا بووە بە مۆتەکەی بارهەڵگرەکان