لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان _ گرافیک: 964
بۆ پشووی سەری ساڵ
17 رۆژ پشوو بە خوێندکارانی دەرەوەی وڵات درا
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، ماوەی 17 رۆژ پشووی بۆ ئەو خوێندکاران راگەیاند كە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەمڕۆ پێنجشەممە 4.12.205 لە رایگەیەندراوێکدا دەڵێ، بەهۆى نزیکبوونەوەى پشووەکانى سەرى ساڵى نوێ و بە لەبەرچاوگرتنى بارودۆخى ئەو خوێندکارانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، بڕیاردرا بە رێگەپێدان بە قوتابییانی دەرەوەی وڵات بە مەبەستى گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
خوێندکارەکانی دەرەوەی وڵات، دەتوانن لە رۆژی 19.12.2025 بۆ 5.1.2026، واتە بۆ ماوەی 17 رۆژ بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان.
وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی دۆخی گەڕانەوەکە دەڵێ، خوێندکاران ئەو ماوەیەى لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەسەرى دەبەن، بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.