رۆژنامەی وەقایع بڵاویکردەوە
عێراق حوسیەکانی یەمەن و حیزبوڵای لوبنانی خستە لیستی تیرۆرەوە
964+
توانا نەقی
بە شێوەیەکی فەرمی و دوای بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی وەقایعەوە عێراق حوسیەکانی یەمەن و ئیزبوڵای لوبنانی خستە لیستی تیرۆرەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەلایەن لیژنەی بەرنگاربوونەوەیی تیرۆری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و لە رۆژنامەی وەقایعی عێراقی هەردوو گروپئ حیزبوڵای لوبنانی و ئەنساروڵای حوسیەکان خرانە لیستی تیرۆرەوە.
هەروەها وەقایعی عێراقی هەموارکردنەوەیەکی سەبارەت بە دەستنیشانکردنی سەرۆکی سوریا بڵاوکردەوە و دەستنیشانکردنی ئەبو محەمەد ئەلجولانی سەرۆکی دەستەی تەحریر شامی گۆڕی بۆ ئەحمەد شەرع، بە پشتبەستن بە بڕیارێک کە لەلایەن لیژنەی گەمارۆکانی داعش و ئەلقاعیدە لە ئەنجومەنی ئاسایش دەرچووە.