دوكانێكی زێڕینگهرى له ههولێر _ وێنه: ئەرشیفی 964
سعودییە یەکەمە
عێراق چوارەم وڵاتی عەرەبییە لە یەدەگی زێڕدا
ئەحمەد مستەفا
لە دوای سعودییە و لوبنان و جەزائیر، عێراق چوارەم وڵاتی عەرەبییە کە خاوەن زۆرترین یەدەگی زێڕ بێت، کە بڕەکەی زیاتر لە هەشت تۆن.
ئەنجومەنی زێڕی جیهانی راپۆرتێکی نوێی سەبارەت بە یەدەگی زێڕی وڵاتان بڵاوکردەوە، کە تێیدا عێراق پلەی چوارەمی لە ئاستی وڵاتانی عەرەبیدا بەدەستهێناوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاماری نوێی ئەنجومەنی زێڕی جیهانی، عێراق تا مانگی هەشتی ساڵی 2024، بڕی 8 تۆن و 200 کیلۆگرام زێڕی کڕیوە.
بەمەش کۆی گشتی یەدەگی زێڕی عێراق گەیشتووەتە 170 تۆن و 90 کیلۆگرام.
راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، عێراق لەدوای سعودییە، لوبنان و جەزائیر، چوارەم گەورەترین وڵاتی عەرەبییە لە رووی یەدەگی زێڕەوە.