"بەزووترین کات پێکبهێندرێت"
دواکەوتنی پێکهێنانی حكومەتی هەرێم گەیشتە ناو كۆبوونهوهى ئەنجوومەنی ئاسایش نیودهوڵهتى
964+
فەرهاد حەسەن
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی باسی دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم كراوە، داواش کراوە بە زووترین کات پێکبهێندرێت.
محەمەد حەسان، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی ئاسایش لە وتارێکدا باسی پێکهێنانی حکومەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و ئەمەی بە دەرفەت زانی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر و پرسی ناوچە جێناکۆکەکان.
وتیشی “پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا هاوبەشییەکی گرنگە، کە پێویستی بە پێکەوە کارکردن و دیالۆگێکی زیاتر کراوەیە بە پشتبەستن بە دەستووری عێراق، بۆیە داوا دەکەم حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان و عێراق بە زووترین کات پێکبهێندرێن، کە دەبێتە هۆی چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوانیان و باشتر کردنی پەیوەندییەکانیان”.