لە بازاڕی هەرێم و بۆڕسەی جیهان
بەهای دۆلار بەرزبووەوە و نرخی زێڕیش دابەزی
فەرهاد حەسەن
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بەرز بووەوە و بەپێی نرخەکانی بۆڕسەی جیهانی کانزاکانیش نرخی زێڕ لە دابەزینە.
ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 142 هه‌زار و 250 دینارە، لە کاتێکدا دوێنێ دووشەممە کەمتر لەو نرخە مامەڵەی پێوە دەکرا.
نرخی زێڕیش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پاشه‌كشه‌ی كرد دوای ئه‌وه‌ی له خولی پێشودا به‌رزترین ئاستی له ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌دا تۆماركرد.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی کانزا‌کان، نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهاندا به رێژه‌ی 0.4% دابه‌زی نرخی ئۆنسه‌یه‌ك گه‌یشته 4215.48 دۆلار، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه به‌رزترین ئاستی له دوای رێکەوتی 21.11.2025 تۆماركرد، زێڕی ئه‌مریكيش به رێژه‌ی 0.6% دابه‌زیوه و گه‌یشتوه‌ته 4247.10 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك.
هۆکارەکەی بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی داهاتی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا و قازانج وه‌رگرتن دەگەڕێتەوە و پێشبینیش ده‌كرێت رێنمایی نوێ گۆڕانكاری له رێڕه‌وی سیاسه‌تی بانكی فیدڕاڵی بكات.
نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان؛
نرخی 100 دۆلار بەرامبەر به 142,250 دیناره
نرخی 11,700,000 تمەن بەرامبەر 100 دۆلاره
نرخی 4150 لیرەی تورکی بەرامبەر 100 دۆلاره
نرخی 100 یۆرۆ بەرامبەر 163,250 دیناره
نرخی 100 پاوەن بەرامبەر به 184,500 دیناره
نرخی 100 یۆرۆ بەرامبەر به 100 دۆلاره