"خوێن" چارەنووسی نادیارەکان ئاشکرا دەکات

هەڵمەتێکی نیشتمانی بۆ وەرگرتنی نمونەی خوێن لە کەسوکاری ئێزدییەکان بەڕێوەدەچێت

964+

فەرهاد حەسەن

تیمیكی هاوبەشی عێراق، هەڵمەتێکی نیشتمانی بۆ وەرگرتنی نموونەی خوێن لە کەسوکاری ئێزدییەکان دەستپێدەکات بۆ دۆزینەوەی چارەنووسی ئەو کەسانەی لە ساڵی ٢٠١٤ لە کاتی هێرشەکانی داعش بۆ سەر شنگال نادیارن.

پزیشکی دادی بەغدا بڵاویکردەوە، کەمپەینەکە نیشتمانییە و جگە لە خۆیان، دەزگای شەهیدان، بەشی پاراستنی گۆڕەبەکۆمەڵ و بێسەروشوێنەکان، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ ونبووەکان (ICMP) بەشدارن و زانیاری و نمونەی خوێن لە کەسوکاری قوربانیانی ئێزیدی کۆدەکاتەوە.

کەمپەینەکە لە رۆژی 6.12.2025 دەستپێدەکات و لە رۆژی 11.12.2025 کۆتایی دێت و کارەکانی کەمپینەکە لە هۆڵی (سەفیر) بەڕێوەدەچێت کە دەکەوێتە نزیک بازگەی چوونە ژوورەوەی رۆژهەڵاتی سنونێ و رۆژانە لە کاتژمێر 9:00ـى سەرلەبەیانی تاوەکو 2:00ـى پاشنیوەڕۆ بەڕءوەدەچێت.

کەسوکار و خێزانی بێسەروشوێنەکان پێویستە تەنیا ناسنامەی نیشتمانی یاخود ناسنامەی باری شارستانی لەگەڵ خۆیان ببەن.

کەمپینەکە بۆ هەر پرسیار و تێبینییەکیش ئەم ژمارە موبایلەی بڵاوکردووتەوە بۆ پەیوەندی کردن:

07807171201

قۆناغی سێیەمی هەڵمەتی وەرگرتنی نموونەی خوێن لە كەسوكا...

قۆناغی سێیەمی هەڵمەتی وەرگرتنی نموونەی خوێن لە كەسوكاری ئەنفالكراوان دەستپێدەكات

زانیاری و نموونەی خوێن لە کەسوکاری ئەنفالکراوان وەردە...

زانیاری و نموونەی خوێن لە کەسوکاری ئەنفالکراوان وەردەگیرێ