تیمەکانی گەرمیان و هەڵەبجە و راپەڕین بەشدارن

لە بارزان فەڕەنسییەکان تیمەکانی ژێرئاوگەڕی کوردستان ساز و ئامادە دەکەن بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

تیمێکی بەرگری شارستانی گەرمیان لە دەڤەری بارزانە، لەوێ فەڕەنسییەکان لەڕێگەی راهێنانی ژێر ئاوەوە ئامادەیان دەکەن بۆ ئەگەری دروستبوونی هەر حاڵەتێکی لافاو و رزگارکردن.

تیمەکەی گەرمیان بەتەنیا نییە بەڵکو وەکو تیمەکانی ژێرئاوگەڕی کوردستان، تیمەکانی ھەڵەبجە و راپەڕینیشیان لەگەڵە و بەیەکەوە ئەم راهێنانەیان پێدەکرێت.

ئەنوەر ئیبراھیم، سەرپەرشتیاری تیمی ژێرئاوگەڕی بەرگری شارستانی گەرمیان بە 964 ى وت، پێشتر تیمەکانی چەند شارێکی دیکە بەشداری راھێنانەکانیان کردووە، ئێستاش نۆبەتی ئەوانە و ھەر تیمێکیش چوار کەسی بەشدارە لە راھێنانەکە.

وتیشی “راھێنانەکە لەلایەن تیمێکی فەرەنسیەوە سەرپەرشتی دەکرێت، حەوت راھێنەری ناوخۆیی و چوار راھێنەری فەرەنسی خولەکەمان پێدەڵێنەوە، لە تەکنیکەکانی ژێرئاو و کاتی لافاو و رزگارکردن زیاتر شارەزایی وەردەگرین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ دووشەممە 1.12.2025 یەکەم رۆژی راھێنانەکە بوو، بڕیارە ماوەی ھەفتەیەک بەردەوامی ھەبێت، ئەم جۆرە راھێنانەنە زۆر گرنگن بۆ تیمەکانی ژێرئاوگەڕی بەرگری شارستانی.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

بەلەمێکی تر ژێرئاو کەوت؛ 17 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا پێن...

بەلەمێکی تر ژێرئاو کەوت؛ 17 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا پێنجیان منداڵن

دابه‌زینى ئاوى به‌نداوى موسڵ ناحیه‌یه‌كى ژێرئاوكه‌...

دابه‌زینى ئاوى به‌نداوى موسڵ ناحیه‌یه‌كى ژێرئاوكه‌وتووى ده‌رخسته‌وه‌