زوممار 38 ساڵ بوو له ژێرئاودا بوو
دابه‌زینى ئاوى به‌نداوى موسڵ ناحیه‌یه‌كى ژێرئاوكه‌وتووى ده‌رخسته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى دابه‌زینى ئاوى به‌نداوى موسڵ له پارێزگاى نه‌ینه‌وا، ناحیه‌ى زوممار كه 38 ساڵ پێش ئێستا به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاوه‌كه‌ى ژێرئاو كه‌وتبوو، ده‌رخرایه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى زممارى ئێستاش ده‌ڵێت، هۆكاره‌كه‌ى وڵاتى توركیایه كه ئاو به كه‌مى بۆ دیجله به‌رده‌داته‌وه.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ى ده‌ست 964 كه‌وتووه خه‌ڵكێكى زۆر كه پێده‌چێت هی زوممارى كۆن بن، سه‌ردانى شوێن و ئاسه‌واره‌كانى ئه‌و ناحیه‌یه‌یان كردووه و باس له یاده‌روه‌رییه‌كانیان ده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌د جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى زوممارى ئێستا كه سه‌ر به پارێزگاى نه‌ینه‌وایه به 964ـى وت چه‌ند رۆژێكه ته‌واوى بیناو ئاسه‌واره‌كانى ناحیه‌ى كۆنى زوممار له ژێر ئاو ده‌ركه‌وتوه‌ته‌وه.
وتیشی “هۆكارى ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى ئاسه‌وارى ناحیه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه حكومه‌تى توركیا به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م ئاو بۆ رووبار‌ى دیجله به‌رده‌داته‌وه ئه‌مه‌ش وایكردووه كه ئاوى به‌نداوى موسڵێش كه‌م ببێته‌وه و داببه‌زێت”.
ئه‌وان ناتوانن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكارى ئاسه‌واره‌كانى ئه‌م ناحیه كۆنه بكه‌ن، چونكه ده‌ڵێت بڕیار له‌لاى حكومه‌تى عێراقییه چاره‌سه‌ر بۆ دۆخى كه‌مئاوى بدۆزێته‌وه و “باشترین چاره‌سه‌ریش ناردنى شاندێكی باڵایه بۆ توركیا بۆ ئه‌وه‌ى ئاو بۆ رووبار‌ى دیحله وه‌كو جاران به‌ربداته‌وه”.