هاوڵاتیان دایانخستووە

بەهۆی رووداوەکانی گوندی لاجان دوو رێگای سەرەکی داخران

964+

ژووری هەواڵ

دوای ئەوەی خەڵکی گوندی لاجان لە سنووری هەولێر بەهۆی ئەو رووداوانەی لە چەند رۆژی رابردوو روویانداوە گوندەکەیان بەجێهێشت، کەمێک پێش ئێستاش دوو رێگای سەرەکی داخران.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێرمان ئەم ئێوارەیە هەردوو رێگای سەرەکییەکانی هەولێر بۆ خەبات و شاخۆڵان بۆ دهۆک داخراون و داخستنی ئەم دوو رێگایەش لەلایەن هاوڵاتیانەوە کراوە.

بەهۆی ئەو رووداوەی رۆژی 29.11.2025 لە گوندی لاجانی سەر بە هەولێر روویدا جگە لەوەی کەسێک گیانی لەدەستدا 11 کەسیش بریندار بوون، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆش خەڵكی گوندەکە، كە لە عەشیرەتی هەركیین، لە گوندەكە هاتوونەتە دەرەوە، بۆ ئەوەی شەڕ روونەدات لە نێوان هێزە ئەمنییەكانی هەولێر و ئەو چەند كەسەی لە لایەن پۆلیسەوە داواكراون، خەڵكە لە دەرەوەی گوندەكەن و دەستیان بە هەڵدانی خێمە كردووە.

داوا دەكرێت هاوڵاتیانی لاجان بگەڕێنەوە ماڵەكانیان

داوا دەكرێت هاوڵاتیانی لاجان بگەڕێنەوە ماڵەكانیان

ژمارەی بریندارانی رووداوەکەی گوندی لاجان بوو بە 11 کەس

ژمارەی بریندارانی رووداوەکەی گوندی لاجان بوو بە 11 کەس