بیناشیان بۆ دروستدەکات

رێکخراوێکی نێودەوڵەتی راهێنان بە کارمەندانی تەندروستی هەڵەبجە دەکات

964+

فەرهاد حەسەن

رێکخراوێکی تەندروستی نێودەوڵەتی بەڵێنی بە پارێزگای هەڵەبجە داوە لە رووی تەندروستییەوە هاوکاریان بکات و یەکێک لەو کارانەش راهێنانە بە کارمەندانی تەندروستی.

نەخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ، لە دیوانی پارێزگا پێشوازیغان لە شاندێکی قێکخراوی CDE کرد، کە قێکخراوێکی نێودەوڵەتییە و لە بواری تەندروستیدا کاردەکات.

لە دیدارێکدا، كە نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە تێیدا ئامادەی بوون، گفتوگۆ کرا دەربارەی میکانیزمی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوولا، بە مەبەستی خزمەتکردنی زیاتری کەرتی تەندروستی لەو پارێزگایه.

پارێزگار دەڵێت، شاندی میوان بەڵێنیاندا کە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە بن لە چەندین بواردا، لەوانەش ئەنجامدانی راهێنانی تایبەت بە کادرە تەندروستییەکان، هاوکاریکردن لە دروستکردنی بینا و ژێرخانی پێویست و دابینکردنی پێداویستیی لۆجستی.

تەندروستی هەڵەبجە بوو بە خاوەنی دوو ئەمبوڵانس

تەندروستی هەڵەبجە بوو بە خاوەنی دوو ئەمبوڵانس

تەندروستی هەڵەبجە بۆ 133 کارمەندی: UPN دەربکەن تا موچەکان...

تەندروستی هەڵەبجە بۆ 133 کارمەندی: UPN دەربکەن تا موچەکانتان رانەگیراوە