بنکەی هاتوچۆی هەڵەبجە - وێنە: 964
ئاگادار دەکرێنەوە
سێرڤەری تۆماری ئۆتۆمبێل لە هاتوچۆی هەڵەبجە لەکارکەوتووە
964+
ئەحمەد مستەفا
هاتوچۆی هەڵەبجە، دەیەوێ خەڵک ئاگاداربن بەشی تۆماری بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆکەیان، سێرڤەرەکەی لەکارکەوتووە و ناتوانن مامەڵەی هاوڵاتییان رایی بکەن.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە فەیسبووکەکەی دایناوە، هاتوچۆی هەڵەبجە ئەمڕۆ دووشەممە 1.12.2025 بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەن لە ئێستادا بەهۆی لەکارکەوتنی سێڤەری تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل لە بەشی تۆمار، ناتوانن مامەڵەی هاوڵاتیان رایی بکەن.
دەڵێ، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن کە هیچ کەسێك سەردانیان نەکات بۆ رایکردنی کاروبار و مامەڵەکانیان، تەنیا ئەو کەسانە سەردان بکەن بەمەبەستی بەناوکردن و کاروباری ژمارەی دڵخوازەکان، دەچنە بەڕێوەبەرایەتییەکە.
لەبارەی کاتی کردنەوەی بەشی تۆماری ئۆتۆمبێل، هاتوچۆی هەڵەبجە بە دێڕێک نووسیویەتی، ئاگادار دەکرێنەوە.