سنووری ئه‌نبار

دوو بالۆنی پڕ مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرا

964+

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

فەرماندەیی هێزه‌كانی سنووری عێراق پووچەڵکردنەوەی دوو هەوڵی بەقاچاخبردنی مادەی هۆشبەریان لە رێگەی باڵۆنەوە راگه‌یاند، كه‌ له‌ سنووری رۆژئاوای ئەنبار خه‌ریكبوون ژماره‌یه‌كی زۆری حەبی هۆشبەر بگوازنه‌وه‌.

فه‌رماندییه‌كه‌ له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئه‌مڕۆ دووشەممە 16.2.2026 ئاشكرای كرد، فەرماندەیی هێزە سنوورییەکانی عێراق دوو هەوڵی بە قاچاخبردنی مادده‌ی هۆشبه‌ری لە رێگەی باڵۆنەوە بەسەر سنووری نێودەوڵەتیی عێراق لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار بە سەرکەوتوویی پووچەڵ کردەوە.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، مەفرەزەکانی فەوجەکانی 2ی لیوای 6ی سنوور و 3 فەوجەکەی لیوای 5ی سنوور، لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا، دوو باڵۆنیان بە بەکارهێنانی کامێرای گەرمی دەستنیشانکرد و خستوویاننه‌ خوارەوە، كه‌ ده‌ركه‌وت یه‌كێكیان 32 کیلۆگرام و ئه‌ویتریان 25 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان پێبووە، کە کۆی گشتی زیاتر لە 311 هەزار ده‌نك بووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، فەرماندەیی هێزەكانی سنوور دووپاتی دەکاته‌وه‌، بەردەوام ده‌بن لە وەستانەوە به‌رامبه‌ر هەموو ئەو هەوڵانەی كاری قاچاخچییه‌تی ده‌كه‌ن، کە کۆمەڵگەی عێراقی دەکەنە ئامانج بە ماددەی ژەهراوی و هۆشبەر.

کارگەیەکی دروستکردنی ماددەی هۆشبەر لە خورماتوو ئاشکرا...

کارگەیەکی دروستکردنی ماددەی هۆشبەر لە خورماتوو ئاشکرا کرا