لە بەردەقارەمان کێشە هەبوو

بڕانی کارەبا لە وێستگەکانی سنووری سلێمانی چارەسەرکرا

964+

ئەحمەد مستەفا

لەگەڵ ناردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەم هێنانی كارەبا، وە پاشان ئەوەی كارەبا گەڕێندرایەوە بۆ وێستگەكانی دابەشكردن، كێشە لە وێستگەی 132 كەی ڤی بەردەقارەمان دروست بوو كە بووە هۆی بڕانی كارەبای وێستگەكانی سنوری سلێمانی.

ئێستا، ئەو گرفتە چارەسەر کراوە و تەواوی وێستگەکانی سلێمانی کارەبایان بۆ گەڕاوەتەوە.

گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی لەراگەیەندراوێکدا کە 964 بینوویەتی رایگەیاندووە، لەلایەن هۆبەی وێستگەكان بە هاوكاری هۆبەی ئامێرەكان هەستاون بە چارەسەری وێستگەكەو چارەسەری هەردوو چارجەری وێستگەكە.

وە هەروەها، گەڕانەوەی DC بۆ ناو وێستگەكە و پاشان لێدانەوەی ڤۆڵتییەی گشتی گەڕانەوە وێستگەكە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی، بەو كارەش دۆخی كارەبای وێستگەكان لە تەواوتی سنووری پارێزگای سلێمانی ئاسایی بووەتەوە.

بەرەبەیانى دوێنی یەکشەممە، بەرهەمهێنانەوە لە کێڵگەى کۆرمۆر دەستپێکردەوە، بەپێى زانیارییەکانى سەرچاوەیەکى تایبەت لە کێڵگەى کۆرمۆر، کاتژمێر 6:00 بۆ 7:00 خولەک، بەرهەمهێنانەوەى غاز لە (کەى ئێم 400)، دەستیپێکردووەتەوە.

بەهۆى ئەوەى خەزانى سەرەکى کێڵگەکە بە ئامانجگیراوە لە هێرشەکەکەدا، بەوتەى سەرچاوەکە، ئەو خەزانە لە سیستم خراوەتە دەرەوە و بەرهەمەکانیان لە غازى ئێڵ پیجى و غازى شل، دەخەنە ناو تەنکەرەکانى گواستنەوە.

بێ کارەبایی بازاڕی پاوەڕبانكی لە سلێمانی گەرم کردووە و...

بێ کارەبایی بازاڕی پاوەڕبانكی لە سلێمانی گەرم کردووە و بۆ دەرەوەی شاریس دەنێردرێت

بێ کارەبایی حەزەری لای شۆفیری ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان ...

بێ کارەبایی حەزەری لای شۆفیری ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان دروستکردووە

تانکەرەکان غازیان برد و کارەباش دێتەوە

تانکەرەکان غازیان برد و کارەباش دێتەوە