بهپێی خشتهى نوێ سهردان بكهن
لهمڕۆوه دهوامى بنكهكانى پشكنینى ئۆتۆمبێل له ههولێر ئاسایی بووهوه
964+
فەرهاد حەسەن
هاتوچۆی هەولێر ئەمشەو بڵاویانكردەوە، لەمڕۆوە قەرەباڵغی و لۆد لەسەر بنکەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل نەماوە و ئاگاداری شۆفێران کراوەتەوە بەپێی خشتەی نوێ سەردانی بنکەکانیان بکەن.
دوای ئەوەی لە رێکەوتی 15.9.2025 بەهۆی قەرەباڵغی لە بنکەکانی پشکنین گۆڕانکاری بەسەر دەوامی بنکەکاندا هات، لەمەودوا دەوامی بنکەکانی پشکنین ئاسایی دەبێتەوە، بەهۆی نەمانی ئەو قەرەباڵغی و لۆدە زۆرەی لەسەر بنکەکانی پشکنین هەبوو.
لهمهودوا دهوامى بنكهكانى پشكنین بەم جۆرەی خوارەوە دهبێت:
– پشکنینی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی سفر کیلۆمەتر و ئۆتۆمبێلی ژمارەکراو لە هەر سێ بنکەکانی کەسنەزان، گوێر و 32ـى پارک بەیانیان ئەنجام دەدرێت.
– پشکنینی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی بەکارهاتوو تەنیا لە بنکەی 32ـی پارک بەیانیان ئەنجام دەدرێت و دەوامی دوای نیوەڕۆیان نامێنێت.
هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، ئەم بڕیارە لە ئهمڕۆ یهكشهممه 30.11.2025 دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن.