هەولێر
هاوڵاتییەک ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەست دا
+964
دەشتی عارف ـ هەولێر
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، پیاوێک لە شاری هەولێر بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا.
پزشکی دادی هەولێر، هەواڵەکەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و وتی، دەمەو ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 37 ساڵان بەناوی پۆڵا هونەر کۆیی لە شاری هەولێر، نزیک مەفرەقی دارەتوو ئۆتۆمبێلی لێیدا و گیانی لەدەست داوە و تەرمەكەی لە پزیشكی دادبوو، دوایی توێکاری تەرمەکەی رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا