قەرارە پاشنیوەڕۆ دابەش بکرێت
کاسبکارانیش چاوەڕێی موچەن؛ “معاشەکە بدرێ بازاڕی ئێمەش دەکرێتەوە”
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
کاسبکارانیش چاوەڕێی موچەن کە قەرارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دابەش بکرێت، وەک خۆیان دەڵێن، ئەگەر موچە بدرێ، بازاڕی ئەوانیش دەکرێتەوە.
ھەڤاڵ یاوەر کاسبکارێکە و لەبەردەم بانکی گەرمیان ئەشیاکانی داناوە، ئەو قسەی بۆ مایکی 96+4 کردووە و دەڵێت، ھاوڵاتیان پارەیان پێ نییە و ئەوانیش بازاڕیان نییە، چاوەڕێ دەکەن دوای نیوەڕۆ کە موچە دابەشکرا، کەلوپەلەکانی بفرۆشێت.
“یەک موشتەری نییە و ئێمەیش چاوەڕێی معاشەکەین، معاشەکە بدرێ بازاڕی ئێمەش دەکرێتەوە”، هەڤاڵ یاوەر وادەڵێت.
باسی لەوەشکرد، هاوڵاتییەک چووەتەلای و بەقەرز برنجی بردووەتەوە، پێی وتووە دوای ئەوەی موچەکەی وەرگرت، پارەکەی پێدەدات.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری