"زۆربەى کێشە تەکنیکییەکان چارەسەر کراون"

وەزارەتى سامانە سروشتییەکان و کارەبا لەبارەى چارەسەرى دۆخى کارەبا راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

964+

وریا فەتاح

وەزارەتەکانی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتى کارەبا لە راگەیەندراوێکى هاوبەشدا بڵاویانکردەوە کە زۆربەی کێشە تەکنیکییەکانی کۆمپانیای داناغاز چارەسەر کراون و لە چەند رۆژی داهاتوودا پرۆسەی گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەستپێدەکاتەوە. دەشڵێت: ئەم هەنگاوە نوێیە دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیانی کوردستان کە بە زوویی بارودۆخی کارەبا باشتر دەبێت و پێداویستییەکانیان بۆ وزە دابین دەکرێت.

بەپێى راگەیەندراوەکە ، ئەمڕۆ شەممە 29.11.2025، تیمێکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کارەبا، بە سەرپەرشتیی بریکاری هەردوو وەزارەتەکە، سەردانی دامەزراوەکانی داناغازیان کرد.

” لە کۆبوونەوەیەکی بەرفراواندا کە بەڕێوەبەرانی گشتیی دیوانی وەزارەت، بەرهەمهێنانی کارەبا، کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم، و راوێژکاری ئابووری ئامادە بوون، لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای داناغاز، بە چڕی تاوتوێی کێشە تەکنیکییەکانی بەرهەمهێنان کرا. زۆربەی ئەم کێشانە لە ئێستادا بەرەو چارەسەری یەکجاری ڕۆیشتوون، بە ئامانجی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی بە زووترین کات”، لە راگەیەندراوەکەدا وا باسکراوە.

وەزارەتەکانی سامانە سروشتییەکان و کارەبا دڵنیایی دەدەنە هاووڵاتیانی کوردستان کە لە هەر بەرەوپیشچونێک لە پرۆسەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی گازدا ئاگادار دەکرێنەوە.

هێرشەکەى سەر کۆرمۆر پشکەکانى دانەغازى دابەزاند

هێرشەکەى سەر کۆرمۆر پشکەکانى دانەغازى دابەزاند