بەڕێوەبەر "نامانهێشتوووە بێ‌ئاو بین"
رووداوه‌كه‌ى كۆرمۆڕ ته‌واوى بیره‌ئاوه‌كانى هه‌ریری بێ كاره‌با كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لە دوای رووداوەکەی دووشەوی رابردووی سەر کێڵگەی کۆرمۆر، فەرمانگەی ئاوی هەریر و دەوروبەری ئاگاداری هاوڵاتیانی کردەوە کە بە هۆی ئەم رووداوەوە هیچ بیرێکی سنووری قەزاکەیان کارەبای نابێت، بەڵام بەڕێوەبەری ئاو دەڵێت نەیانهێشتووە بێئاوی روویان تێبکات.
لە سنووری قەزای هەریر 30 بیر هەن کە ئاو بو نزیکەی پێنج هەزار کەس دابین دەکەن.
شوان جەبار بەڕێوەبەری ئاوی قەزاکە بە 964ـى وت، نەیانهێشتووە هاوڵاتیانیان بێ‌ئاو ببن جار جار کارەباکەیان هاتووەتەوە و ئەوانیش کاریان بە بیرەکان کردووە.
وتیشی “بەهۆی ئەوەی لە زۆربەی بیرەکان خەززانمان هەیە ئاوی خەزانەکانمان بە هاوڵاتیان داوە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، کیشه‌و گرفت بۆ هاوڵاتیان دروست بووه و ئه‌م رووداوه‌ش كاریگه‌رى هه‌بووه به‌ڵام به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م و ده‌توانین بڵێین 10% كێشه‌ى بۆ دروست كردوون.
داواشی له هاوڵاتیان كرد تا كاره‌باكه‌یان وه‌كو جارن لێدێته‌وه‌ى زێده‌مه‌سره‌فی به ئاو نه‌كه‌ن و ده‌ست به ئاوه‌وه بگرن.