17 مانگ له‌مه‌وبه‌ر خنكابوو
سبه‌ینی ته‌رمى گه‌نجه خنكاوهكهى سه‌ركه‌پكان له ئیتالیاوه ده‌گاته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولیر
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره سبه‌ینێ شه‌ممه ته‌رمى هه‌ردى كارۆخ، ئه‌و گه‌نجه‌ى ناحیه‌ى سه‌ركه‌پكان كه 17 مانگ له‌مه‌وبه‌ر لهكەناراوییهكانى وڵاتى ئیتاڵیا خنكابوو بگاته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و دواتریش له زیدی خۆى له ناحیه‌ى سه‌ركه‌پكان به خاك بسپێردرێت.
كارۆخ ئیسماعیل، باوكى هه‌ردى به 964ـى وت، ده‌بوایه ئه‌مشه‌و كاتژمێر 1:00ـى شه‌و ته‌رمه‌كه‌ى بگاته‌وه به‌ڵام كه‌مێك پێش ئێستا پێیان راگه‌یاندووه كه هاتنه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى بۆ سبه‌ینێ شه‌ممه گۆڕدراوه.
وتیشی “سبه‌ینێ كاتژمیر 11:00ـى پێشنیوه‌ڕۆ ته‌رمه‌كه‌ى ده‌گاته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دواى عه‌سر ته‌رمه‌كه‌ى له گۆڕستانى گونده‌كه‌یان مێكوكه له سنوورى ناحیه‌ى سه‌ركه‌پكان به‌خاك ده‌سپێرن.
رووداوى خنكانى هه‌ردى، بۆ رۆژی 16.6.2024 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك دوو یه‌ختى كۆچبه‌ران لە کەنارئاویەکانی وڵاتى ئیتاڵیا تێكشان و ژێرئاوكه‌وتن 75 كۆچبه‌ر نقووم و بێسه‌روشوێن بوون، كه تیایدا 26 هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان بوون له ته‌مه‌ن و ره‌گه‌زى جیاواز، به‌شێكیان ته‌رمه‌كانیان دۆزرایه‌وه و به‌شێكی دیكه‌ش نه‌دۆزرابوونه‌وه.
پیش‌تر باوكى هه‌ردى سه‌ردانى وڵاتى ئیتاڵیاى كردبوو و له‌رێگه‌ى پشكنینى DNA توانى ته‌رمى كوڕه‌كه‌ى له یه‌كێك له گۆڕستانه‌كانى ئه‌و وڵاته بدۆزێته‌وه و له‌وكاتیشه‌وه تاوه‌كو ئێستا هه‌وڵى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى داوه، به‌ڵام وه‌كو خۆى ده‌ڵێت “به‌م دواییانه حكومه‌تى هه‌رێم ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕى به هێنانه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى”.