وەزارەتی شەهیدان؛ خه‌ریكە ده‌گەینه ‌بڕیاری کۆتایی

کار لەسەر بەدەستهێنانی ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی هەرێم لە بەغدا دەکرێت

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌غدا و هه‌ریم خه‌ریكن ده‌گه‌نه‌ كۆتا بڕیار بۆ بەدەستهێنانی ماف و ئیمتیازاتی زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا، بۆ ئەم مەبەستەش تاوەکو ئێستا چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە.

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم بڵاویکردەوە، لەگەڵ سەرۆکی دەزگای زیندانیانی سیاسی عێراقی و شاندی یاوەری کۆبوونەتەوە، بەمەبەستی یەکخستن و گواستنەوەی دۆسیییەکانی زیندانیانی سیاسی کوردستان بۆ سەر عێراق.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای گفتوگۆیەکی ورد وچڕ، کۆنوسی لێکتێگەیشتن ئامادە کردووە و رێکاری پێوست گیراوەتەبەر بۆ وەرگرتنی بڕیاری کۆتایی و بەدەستهێنانی ماف و ئیمتیازاتی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا.