کەى دەستپێدەکاتەوە؟

تائێستا بەرهەمهێنان لە کێڵگەى کۆرمۆر دەستى پێنەکردووەتەوە

964+

وریا فەتاح

لە دواى هێرشەکەى شەوى رابردووى سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر، تائێستا بەرهەمهێنان لە کێڵگەکە دەستى پێنەکردووەتەوە و ئەم بەیانییەش رێگە تیمەکانى بەرگرى شارستانى درا، بچنە ناو کێڵگەکە.

سەرچاوەیەکى بەرپرس لە کێڵگەى غازى کۆرمۆر بە 964ـى وت،”تائێستا سیستەم “شەت داونە” واتا بەرهەمهێنانى غاز راگیراوە و دەستیپێنەکردووەتەوە”.

وتیشى،”جگە لە بەرپرسانى حکومەى و بەڕێوەبەرانى دانا غاز، هیچ کەسێکى تر رێگەى پێنادرێت بچێتە شوێنى بەرهەمهێنان”.

لەبارەى زیانەکانەوە، ئەوسەرچاوەیە باسى لەوەکرد، زیانى گیانى نەبووە، بەڵام دەستکراوە بە خەمڵاندنى زیانە مادییەکان و تائێستا بە فەرمى زیانەکان نەزانراون.

وەک ئەوەى بۆ 964 باسى کرد، بەگشتى دوو رۆژ پێویستە بۆ دەستپێکردنەوەى بەرهەمهێنان، بەڵام تا زیانەکان دەستنیشان نەکرێن و پرسى ئەمنى دڵنیایى پێنەدرێت، دەستپێکردنەوە دیار نییە.

هەرچەندە هێرشەکە کاتژمێر 11:27 خولەکى شەوى رابردوو روویدا و خەزانێکى غازى کێڵگەکە کە 500 بۆ 600 هەزار پێ سێجا غازى کۆگاکراوى تێدا بووە، کرایە ئامانج، بەڵام تا کاتژمێر 9:30 خولەکى ئەم بەیانییە، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکرا.

شەوى رابردوو لە کێڵگەى کۆرمۆر چى روویدا؟

شەوى رابردوو لە کێڵگەى کۆرمۆر چى روویدا؟